له ترسی خۆپیشاندان ئێران جارێكی تر هێله‌كانی ئینته‌رنێتی راگرت
دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند چاڵاكوانێكی ئێران له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یانكرد كه سبه‌ی پێنج شه‌ممه ده‌ست ده‌كه‌نه‌وه به خۆپیشاندان دژ به رژێمی ئێران، ئه‌مڕؤ حكومه‌تی تاران جارێكی دیكه هێله‌كانی ئینته‌رنێتی له چه‌ند شارێك پچڕاند.
ئاژانسی “ئیلنا”ی ئێرانی رایگه‌یاندووه كە لەسەر بڕیاری هێزە ئەمنییەكان هێڵی ئینتەر نێت لە تۆڕەكانی مۆبایل بڕاوە، پێشبینیشی كردووە بڕیارەكە هەموو شارەكانی ئێران بگرێتەوە، له ئێستاشدا شارەكانی ئەلبورز و زنجان و شیراز و كوردستانی گرۆتەوە.
لە رۆژانی رابردوودا بانگەشەی خۆپیشاندان كرا وەك رێزێك لە قوربانیانی خۆپیشاندانەكانی ناوەڕاستی مانگی رابردوو، كە بەهۆی بەرز بوونەوەی نرخی بەنزین ئەنجمادرابوو.