رووسیا و سوریا له‌ ئیدلیب چه‌كدارانی سه‌ر به‌ توركیا بۆردوومانده‌كه‌ن

 

هێرش و بۆردوومانی فرۆكه‌ جنگییه‌كانی سوپای سوریا و رووسیا بۆ سه‌ر پارێزگای ئیدلب به‌رده‌وامن.

له‌مباره‌و روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند: له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه‌ تا ئیستا زیاتر له‌ سه‌د و ده‌ هه‌زار كه‌س له‌ ئیدلبه‌وه‌ ئاواره‌ بوون .

هه‌روه‌ها راونگه‌ی سوری ئاشكراشی كردووه‌ به‌شێك له‌ ئاواره‌كان به‌ره‌و شارۆچكه‌ی عه‌فرین رویشتوون كه‌ له‌ ئێستادا له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی توركیا و ملیشیا سوورییه‌كاندایه‌ و به‌شێكی دیكه‌ش له‌و ئاوارانه‌ به‌ره‌و سنووره‌كانی توركیا رۆیشتوون.

Back to top button