هاوپه‌یمانی بینا: كاندیدێكی نوێی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دیاریكرد

 

دوای ئه‌وه‌ی خۆی وه‌ك گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی ناساند هاوپه‌یمانی بینا كاندیدێكی نوێ بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌ستنیشان ده‌كات.

سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌ كه‌ناڵی سكای نیوزی عه‌ره‌بی راگه‌یاندووه‌، هاوپه‌یمانی بینا له‌ جێگه‌ی قوسه‌ی سوهه‌یل وه‌زیری خوێندنی باڵای عێراق، كه‌ پێشتر بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی پێشنیار كردبوو، ئه‌سعه‌د ئه‌لعیدانی له‌ شوینی قوسه‌ی سوهه‌یل بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستنیشان كردووه‌.
به‌ پێی زانیارییه‌كانی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ به‌یانی ئه‌مرۆ دوای كۆبوونه‌وه‌ی كوتله‌ی بینا له‌ ماڵی هادی عامری ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی به‌در، بڕیاری كاندیدكردنی ئه‌سعه‌د ئه‌لعیدانی دراوه‌.

هه‌روه‌ها بڕیاریانداوه‌ به‌ نووسراوێك ناوی عیدانی ره‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق بكرێت تا بۆ پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ ده‌ستپێبكات و كاندیده‌كه‌یان بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران رابسپێردرێ. ئه‌سعه‌د ئه‌لعیدانی پارێزگاری ئێستای به‌سره‌یه‌.

Back to top button