ئێران فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربازی كه‌وته خواره‌وه

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له سنوری پارێزگای ئه‌رده‌بیل فرۆكه‌یه‌كی جه‌نگی ئێرانی له ئاسمانی ئه‌و وڵاته كه‌وته خواره‌وه.
بەرپرسێکی باڵا له پارێزگای ئەردەبیلی ئێران رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە فڕۆکەیەکی سەربازیی ئێرانی له کاتێکدا كه بەئاسمانی شاری ئەردەبیل لە باکوری رۆژئاوای ئێران‌دا دەفڕی، کەوتە خوارەوە.
بەپێی هه‌واڵی ئاژانسی ئیرنای ئێرانی، فڕۆکەیەکی سەربازی لەپارێزگای ئەردەبیل و لە شاخی سەبلان کەوتوەتە خوارەوە و تا ئێستا دیارنیە هۆکاری کەوتنەخوارەوەکە چیە،هاوكات دانیشتوانی پارێزگاکە رایانگەیاندوە، لەناوچەی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکە، گوێیان لە دەنگی تەقینەوەیەکی به‌هێز بووە.
به پێی هه‌واڵ فڕۆکەکە لەجۆری میگ بیست ونۆی جه‌نگیه و ده‌نگۆی ئه‌وه‌ش بڵاو بووه‌ته‌وه كه فڕۆکەوانەکە له رووداوه‌كه‌دا گیانی لەدەستداوە.