پیاوێك له‌سه‌ر شێوەی بابا نوئێل پاره له بانكێكی ئه‌مریكا ده‌دزێت و له شه‌قامێك به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا دابه‌شی ده‌كات
له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ی سه‌ری ساڵی زانیی له وڵاتان به پۆشینی جلی سور و سپی و قژ و ریشی سپیه‌وه كاره‌كته‌ری بابا نوئێل له شه‌قامه‌كان بڵاو ده‌بنه‌وه‌و دیاری به‌سه‌ر منداڵاندا دابه‌شده‌كه‌ن، به‌ڵام له رووداوێكی سه‌رنج راكێشدا دانیشتوانی شاری كۆلۆرادۆ سپرینگزی ئه‌مریكا به‌هۆی بینینی دزێكی هاوشێوه‌ی “بابا نوێل”ه‌وه توشی شۆك ده‌بن.
میدیای ئه‌مریكا بڵاویانكردۆته‌وه ئه‌مڕۆ دزێك كه سه‌رو ریشی سپی بووه و وه‌ك بابا نوئێل ده‌ركه‌وتووه چووه‌ته بانكێك و پاره‌ی دزیوه پاشان ئه‌و پاره‌یه‌ی له بانكێكی دزیوه به‌سه‌ر رێبوارانی شاره‌كه‌دا دابه‌شی كردوه، به‌ڵام پیاوه ریش سپییه‌كه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیرده‌كرێت و تۆمه‌تی بڕینی بانكێكی شاری كۆلۆرادۆی روبه‌ڕو ده‌كرێته‌وه.
هه‌روه‌ها میدیاكانی ئه‌مریكا بڵاویانكردۆته‌وه كه ئه‌و بابا نوێله پاش ئه‌وه‌ی پاره‌ی ناو بانكه‌كه ده‌دزێت، ده‌چێته ده‌ره‌وه‌ی بیناكه و پاره‌كه به‌سه‌ر رێبوارانی شه‌قامه‌كه‌دا دابه‌ش ده‌كات و ده‌ڵێت “مێری كریسمس”.بێ ئه‌وه‌ی بۆ خۆی ببات، به‌ڵكو ته‌خشان و په‌خشانی كردوه و به چوارده‌وری خۆیدا فڕێی داوه.
ئه‌و پیاوه ناوی د‌یڤید واین ئۆلیڤه‌ره و كاره‌كه‌ی دانیشتوانی شاره‌كه‌ی توشی شۆك كردوه، هه‌ندێكیشیان پاره‌كه‌یان بۆ بانكه‌كه گه‌ڕاندۆته‌وه.