توركیا توپبارانی هەسەدە دەكات

 

جارێكی تر هێزەكانی سوپای توركیا تۆپبارانی هێزەكانی سوریای دیموكراتیان كرد لە شاری عەین عیسا

 

ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایگەیاند كە هێزەكانی سوپای توركیا بە خەستی سەنگەری هێزەكانی سوریای دیموكراتیان بۆردومان كردووە وەك وەڵامێك بۆ ئەو هێرشە موشەكیەی هەسەدە كە ئاراستەی هێزەكانی توركیای كردبوو

 

ناوە ناوە پێكدادان لە نزیك شاری ڕەقە لە نێوان هێزەكانی تورك و هەسەدە ڕودەدات بێ ئەوەی زانیاری تەواو لە سەر ئەنجامی شەڕەكان بخرێنە ڕوو

Back to top button