مامۆستایانی گرێبەست فەرماندی دامەزراندنیان بۆ دەردەچێت

 

بەرپرسێک لە وەزارەتی پەروەردە بۆ ڕاگەیاندنەکانی ئاشکرا دەکات کە لە سەری ساڵی نوێدا فەرمانی دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەردەچێت .

 

بڕیاری دامەزراندنیان لە لایەن سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە دەردەچێت و وەک باسیش دەکات فەرمانەکە واژوو کراوە و لە سەری ساڵدا بە ڕاگەیاندن دەکرێت .

 

عەبدولحەکین خەسرەو سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدووا داچوون لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەمبارەوە گووتی لە سەری ساڵەوە مامەڵەی دامەزراندن بۆ مامۆستایانی گرێبەست بەرێوە دەچێت و هەواڵی ئەم جۆرە بابەتانە کۆتایی پێ دێت .

 

وەک تا ئێستا ئامار دراوە ژمارەی مامۆستایانی گرێبەست شەش هەزار کەسە و ئەو ماوەش بە گرێبەست وانەیان گوتۆتەوە وەک ڕابردووی خزمەت بۆیان ئەژمار دەکرێت .

Back to top button