شه‌ش سوود وات لێ ده‌كات كووله‌كه به‌كاڵى بخۆیت
كووله‌كه یه‌كێكه له‌باشترین خێزانى سه‌ووزه‌وات ، ده‌وڵه‌مه‌نده به پۆتاسیۆم و مه‌گنیسیۆم و ڤیتامین سى ،هه‌ربۆیه خواردنى كووله‌كه زۆر گرنگه به‌تایبه‌تى ئه‌گه‌ر بتوانى ڕۆژانه یه‌ك كووله‌كه به كاڵى بخۆیت ئه‌وا سوودى زۆرت پێ ده‌گه‌یه‌نێت .
*كووله‌كه‌ى كاڵ باشترینه بۆ توشى بووانى شه‌كره ، چونكه تواناى هه‌یه ئاستى ڕێژه‌یى شه‌كره دابه‌زێنێت ، هه‌ربۆیه ده‌توانى به‌یانیان كوله‌كه‌یه‌كى كاڵ بخۆیت .
*یارمه‌تیت ده‌دات بۆ دابه‌زینى كێشى له‌شت ، چونكه چه‌وورى له‌ش ده‌توێنێته‌وه.
* به‌رگرى له‌ش به‌هێز ده‌كات ، هه‌ربۆیه دوورت ده‌خاته‌وه له توش بوونت به شێرپه‌نجه .
*كووله‌كه‌ى كاڵ یارمه‌تیت ده‌دات له‌دابه‌زینى په‌ستانى خوێن .
*دوورت ده‌خاته‌وه له نه‌خۆشییه‌كانى دڵ.
*له‌ش پاك ده‌كاته‌وه له‌هه‌موو جۆره ژه‌هر و مادده‌یه‌كى بێگانه .
* یارمه‌تى هه‌رسى گه‌ده ده‌دات و كردارى مژینى ئاسان ده‌كات .