كه‌شناسی سه‌رجه‌م هاووڵاتییانى هه‌رێمى كوردستان ئاگادار ده‌كاته‌وه.. به‌فر و باران ده‌بارێ.. سبه‌ى هه‌ینى له…
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، لە سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان هه‌ورى باراناوى ده‌بێت، له ناوچه شاخاوییه سنووری و به‌رزه‌كان به‌فر ده‌بارێت.
کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەى هه‌ینى 27/12/2019، لە سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، له زۆربه‌ى ناوچه‌كان باران ده‌بارێت.
هه‌ر له‌باره‌ى ئه‌و شه‌پۆله به‌فر و بارانبارینه، كه‌شناسیی هه‌رێمى كوردستان هاووڵاتییانى له‌وه ئاگادار كردووه‌ته‌وه، بارانبارین تا ڕۆژى شەممە بەردەوامى دەبێت، کاریگەرییەکەى لە ڕۆژى شەممە لەسەر ناوچە شاخاوییەکان دەمێنێتەوە، ڕۆژى یەکشەممە کاریگەریى ئەم شەپۆلە کۆتایی دێت.