حکومەتی هەرێم دەست بە خەرجکردنی بڕە پارەیەکی زۆری ئەم توێژە دەکات
بڕیارە لە ناوەڕاستی مانگی داھاتوودا حكومەتی ھەرێمی كوردستان ده‌ست به خه‌رجكردنی پاره‌ی به‌ڵێنده‌ران بكاته‌وه، بەرپرسێكی یەكێتی بەڵێندەرانیش رایده‌گه‌یه‌نێت، گەشبینن لە ساڵی نوێ‌دا ھەلی كار بۆ ھاوڵاتیان و بەڵێندەرانیش زیاتر بێت.
سەرۆ دزەیی، سەرۆكی لقی ھەولێری یەكێتیی بەڵێندەرانی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: لە ناوەڕاستی مانگی داھاتوودا حكومەتی ھەرێمی كوردستان پارەیەكی زۆری بەڵێندەران خەرج دەكات، پارەكەش بە دوو شێوە دەبێت.
وتیشی: “ئەو پڕۆژانەی 85%ی كاره‌كانیان تەواو بوون، پارەیان بۆ خەرج دەكرێت لەگەڵ ژمارەیەك پڕۆژەی بەردەوام وەك رێگاوبان و دروستكردنی سایلۆ”.
بەرپرسەكەی بەڵێندەران دەشڵێت: “ئێمە لای خۆمانەوە داوای خەرجكردنی قەرزی پێشترمان كردبوو و بڕیارە ئەوەش بەشێكی خەرج بكرێت و لە ئایندەیەكی نزیكدا فەرمانی خەرجكردنی پارەكە دەدرێت، بەڵام نازانین چەندە”.
پێشتر به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و نه‌ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له لایه‌ن به‌غداوه، خه‌رجكردنی پاره بۆ به‌ڵێنده‌ران راگیرابوو.