وەزیری دەرەوەی روسیا: وەڵاممان دەبێت بۆ هەنگاوە نادۆستانەكانی ئەمریكا
سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند مۆسكۆ وەڵامی دەبێت بۆ ئەو هەنگاوە نادۆستانەی ئەمریكا ئەگەر بەردەوام بێت.
لە گفتوگۆیەكدا بۆ ئاژانسی “تاس” ئەمڕۆ پێنجشەممە وتی: وەڵاممان دەبێت بۆ هەنگاو نادۆستانەكانی ئەمریكا ئەگەر بەردەوام بێت، بڕوامان وایە دواخستنی ئەو چارەسەرانەی پەیوەندی بە وڵاتەكانمان و جیهانەوە هەیە بۆ كاتێكی نادیار، كارێكی هەڵەیە”.
لاڤرۆڤ ئەوەشی راگەیاند كە “پیشنیازەكانی وڵاتەكەی بۆ هاریكاری لەگەڵ ئەمریكا لە بوارە جیاوازەكاندا بە كراوەیی لەسەر مێزی گفتوگۆ دەمێنێتەوە، كە لە بابەتەكانی، بابەتی ئارامی ستراتیژی، لە خۆ دەگرێت كە هەردوو وڵاتی روسیا و ئەمریكا وەك دوو گەورەترین خاوەن چەكی ئەتۆمی بەرپرسیارێتی تایبەتیان لەسەر شانە”.