هێرش کرایە سەر میلیشیاکانی سەر بەئێران و کوژراوی لێکەوتەوە
ناوەندی چاودێری مافی مرۆڤی سووری لە ڕاپۆرتێکدا باس لە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر بنکەو بارەگاکانی سەربازی میلیشیاکانی سەر بە ئێران دەکات لە سووریا و دەڵێت لەو هێرشەدا کە لە پارێزگای دێرزوور لە رۆژهەڵاتی سووریا روویداوە 5 کەس کوژراون .
ناوەندی چاودێری مافی مرۆڤ کە ئۆفیسی سەرەکی لە لەندەنە ئاشکرای کرد رۆژی چوارشەممە هێرش کراوەتە سەر بنکەی یەکەی 47 ی میلیشیاکانی سەر بە ئێران و 5 کەسیان لێ کوژراوە .
وەک رامی عەبدولڕەحمان بەرپرسی ناوەندی چاودێری بۆ مافی مرۆڤ ڕایدەگەێنێت ، ئەو هێرشە ئاسمانییە لە رێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە ئەنجام دراوە و دەنگی تەقینەوەکان بە ڕادەیەک بوون ، هەموو ناوچەی لێ ئاگادار بۆتەوە .