لە هەرێمی کوردستان ئەمساڵ زیاتر لە 200 کیلۆ مادەی هەشبەر دەستی بەسەردا گیراوە
تا ئێستا 712 تۆمەتبار بە بازرگانی مادە هۆشبەرەکان دەستبەسەرکراون .
لە ڕاگەیەندراوێکداکە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردۆتەوە ، ئاماری یەکساڵەی چالاکی خۆیان دەخاتە ڕوو .
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە لە سەرەتای ساڵی 2019 تا ئیستا 712 تۆمەتباریان دەستگیر کردووە کە بازرگانیان بە مادە هۆشبەرەکانەوە کردووە و 200 کیلۆگرامیشیان ماەی هۆشبەری جۆراو جۆر پێ بووە لە کاتی دەستگیرکردندا .
لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە لە هەرێمی کوردستان هیچ شوێنێکی بەرهەم هێنانی مادەی هۆشبەر بوونی نییەو ئەوەی دەستی بەسەردا گیراوە لە وڵاتانی دراوسێوە هاتۆتە ناو هەرێمی کوردستانەوە بە تایبەت لە ئیرانەوە .
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوە دەکات تا ئێستا 530 کەس لە دەستگیرکراوانی تاوانبار بە مادەی هۆشبەر سزای یاساییان بۆ دەرکراوە یەک هەزار و 182 کەسیش پەڕاوی تایبەتیان لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت لە ئیستادا .