ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بڕیاری هه‌نگاوی كرده‌یی ده‌دات له‌ سوریا

خواكوڕك

ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ 18/12/2016 ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر پرۆژه‌ی پێشنیاری فه‌ره‌نسا ئه‌نجام ده‌دات و رووسیاش له‌ ئێستاوه‌ دژی پرۆژه‌كه‌ وه‌ستاوه‌ته‌وه‌ و ده‌ڵێت سه‌رناگرێت.

به‌پێی زانیاری میدیاكانی ئه‌و وڵاته‌، پرۆژه‌كه‌ی فه‌ره‌نسا، وڵاتانی ئه‌وروپی چه‌ند گرووپێكی چاودێری كردن پێكده‌هێنن تاوه‌كو له‌ پرۆسه‌ی راگواستنی هاوڵاتیان له‌ حه‌له‌به‌وه‌ به‌ره‌و ناوچه‌كانی دیكه‌ ئاگاداربن و چاودێری بكه‌ن.

هه‌روه‌ها له‌ پرۆژه‌كه‌ هاتووه‌، كه‌ ده‌بێت سه‌رجه‌م هێزه‌ بیانیه‌كان له‌ناو شاره‌كه‌ دوور بكه‌ونه‌وه‌ له‌كاتی هاتنی ئه‌و چاودێرانه‌ و ئه‌نجامدانی كاره‌كانی خۆیان.

له‌ ئێستادا رووسیا به‌ گه‌رمی هاتۆته‌ سه‌ر هێڵ و پێیوایه‌ ئه‌م پرۆژه‌یه‌ ته‌خا بۆ كاری سیخوڕی دێته‌ سوریا و له‌ داهاتوودا هێز و پاڵپشتی بۆ ئۆپۆزسیۆنی سوری ده‌نێرێت.

Back to top button