تورکیا : هەڵس و کەوتی وڵاتانی کەنداو لە گەڵ مەزڵوم کۆبانی جێگەی قەبووڵ کردن نییە

 

 

ئیبراهیم کاڵن ، وتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا رەخنەی وڵاتەکەی ئاراستەی وڵاتانی کەنداو دەکات و دەڵێت هەڵس و کەوتی ئەون لە گەڵ مەزڵوم کۆبانی ( فەرماندەیی هەسەدە )  بۆ تورکیا جێگەی قەبووڵ کردن نییە .

 

کاڵن دەڵێت هەندێک لە وڵاتان بە بێ ڕەچاو کردنی ڕەوتی دیپلۆماسی نێوانمان لە گەڵ مەزڵوم کۆبانی دانووستان دەکەن بۆ ئەوەی  دژی ئێمە بە کاری بێنن بۆیەش دڵنیایان دەکەینەوە هەروا بەسانایی چاوپۆشی لەو کردارانە ناکەیین .

 

وتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا وێرای دەربڕینی ناڕەزایەتی لە وڵاتانی کەنداو ، بەڵام ڕاستەوخۆ ناوی هیچ وڵاتێکی بە دیاری کراوی ئاماژە پێنەدا

Back to top button