هێزەکانی سوپای فینلاند لە هەولێر جێگیر دەکرێن
وا بڕیارە لە دوای کۆتایی هاتن بە ئەرکەکانیان لە عێراق ، وەک هیزێکی سەرەکی هاوپەیمانی لە دژی داعش هێزەکانی سوپای وڵاتی فینلاند لە هەولێر درێژە بە ئەرکی خۆیان بدەن و سەرجەمی هێزەکانیان لە هەرێمی کوردستان جێگیر بکرێن .
لەمبارەوە ماڵپەڕی یووتیسیتی فینلاندی بڵاوی کردۆتەوە ، ئەرکی هێزەکانی ئەو وڵاتە وەک هاوپەیمانی دژی داعش لە ساڵی ٢٠٢٠ کۆتایی بە ئەرکەکانیان لە عێراق دێت و دەگوازرێنەوە بۆ هەولێر .
هاوکات ئەو ماڵپەڕە ئاشکرای دەکات ، هێزەکانی فینلاند لە بەشی مەشق و ڕاهێنانی سەربازی بە هێزی پێشمەرگە بەردەوام دەبن و ڕاهێنانی خۆیان لە گەڵ هێزەکانی عێراقی کۆتایی پێدینن .
ئەو هێزەی فینلاند لە ساڵی ٢٠١٥وە لە عێراق بوونیان هەیە و نزیکەی ٨٠ ئەفسەرو سەربازن و کاریان ڕاهێنان و مەشقپێدان بووە بە هێزە عێراقیەکان .