ناسا : دەریاچەی دووکان و درەختی کریسمس یەک شێوەن
ئاژانسی ئەمریکی ناسا لە ساڵیادی لە دایک بوونی حەزرەتی مەسیح و جەژنی کریسمس وێنەیەکی دەریاچەی دووکانی بڵاو کردۆتەوە وەک ئاماژەیەکی بە درەختی کریسمس .
ئە وێنە ئاسمانییە لە لایەن ئەلێکس جیرستی گەردونناسی بەناوبانگەوە چرکێندراوە و دەڵێت یەکەم جارە لە وێنە ئاسمانییەکاندا لەسەر زەوی دیمەنێکی هاوشێوەی درەختی کریسمس دەرکەوێت .