بانیمارانی : دەرنەچوێندارم لە کۆنگرەی یەکێتی ، کاتی خۆی ئاشکرای دەکەم

 

عوسمان بانیمارانی ئەندامی پێشووی سەرکردایەتی یەکێتی نشتیمانی کوردستان باس لەوە دەکات ، دەنگەکانی کۆنگرەی حزبەکەم کاریگەریان لە سەر تەوافوقاتی ژێر بەژێر نەبووە ، بۆیە دەرنەچوێندرام .

 

بانیمارانی هەروەها دەڵێت لە کاتی گونجاودا ، پەردە لە سەر ئەو نهێنیە لادەدەم کە بۆچی نەیانهێشت بگەمە پۆستی سەرکردایەتی یەکێتی نشتیمانی .

 

هەرلەمبارەوە پێشتریش بەرزان ئەحمەد کوردە گوتبووی بۆ ئەوەی منیش دەنگ نەهێنم لە دووای دەنگدانی زیاتر لە سەت ئەندام ناوی ئەویان خستۆتە لیستی دەنگدانەوە بە بیانووی ئەوەی لە بیریان کردووە

 

Back to top button