کەرکووک لە دوو ڕووداوی جیاواز تیرۆریستان حەوت کەسیان کوشتوو دووی دیکەش بریندار بوون
لە کەرکووک گرووپێکی نەناسراو بازگەیان دانا‌و چوار کەسیان لە ئۆتۆمبێلێکدا کوشتووەو هاوکات لە ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی کەرکووک ته‌قه‌ی راسته‌وخۆ له ئۆتۆمبیلێك كراوه و سێ كه‌س بوونەتە قوربانی.
بەپێی زانیاریەکانی دەزگای میدیایی خواکوڕک کە لەسەرچاوەیەکی ئەمنی کەرکووک بەدەستی گەیشتووە، ئێوارەی ئەمڕک له‌ڕێگای نێوان كه‌ركوك و تكریت، بازگه‌یه‌كی وه‌همی له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه دانراوه و چه‌كدارانی بازگه‌كه چوار هاوڵاتیی مه‌ده‌نیان كوشتووه.
هەروەها ئەو سەرچاویە ئاشکراشی کردووە کە هەر ئێوارەی ئەمڕۆ لە کەرکووک سێ هاوڵاتیی مه‌ده‌نیی له ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی چه‌ند چه‌كدارێكدا کوژران و دووی دیکەش بریندار بوون.
لای خۆشیەوە خانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیی عیراق ئاشكرایكردوه كه له‌سه‌ر رێگه‌یه‌كی باشوری كه‌ركوك چه‌ند چه‌كدارێك ته‌قه‌یان له ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی كرده‌وه كه ئۆتۆمبیلێكی جۆری مارسیدسیان پێ بووه و به‌هۆیه‌وه هاوڵاتییه‌ك كوژراوه و دوانی دیكه‌ش برینداربوون.