دەزگایی میدیایی خواكوڕك چەند نهێنیەكی كۆنگرەی یەكێتی ئاشكرا دەكات

بەگوێرەی سەرچاوەیی زانیاریەكانی خواكوڕك یەكێتی نیشتمانی لەسەرەتای بەستنی كۆنگرەی چواری خۆیدا دژی پەیرەوە نوێیەكی خۆی وەستایەوە، لە دەسنیشان كردنی ئەندامانی ئەنجوومەنی گشتی دا كە بەپێی پەیرەو دەبێت 21 كەس بێت یەكێتی 24 كەسی هەڵبژاردووە”.

بەگوێرەی راگەیاندراوی فەرمی یەكێتی لەبارەی ناوی دەرچووانی كۆنگرەی یەكێتی لە 125 ئەندامە لەكاتێكدا كە یەكێـتی رایگەیاندبوو بە پێی پەیرەوە نوێیەكە دەبێت 121 ئەندام هەڵبژێرێت، كە بەم شێوەیە پێكهاتووە”.

راپەرین هەشت ئەندام

بازنەی قەرەچوغ یەك ئەندام

بازنەی حەمرین دوو ئەندام

بازنەی شنگال دوو ئەندام

بازنەی كۆیە سێ ئەندام

بازنەی جەمچەماڵ سێ ئەندام

بازنەی گەرمیان شەش ئەندام

بازنەی شارەزوور حەفت ئەندام

بازنەی خانەقین پێنج ئەندام

بازنەی نەینەوا سێ ئەندام

بازنەی سۆران چوار ئەندام

بازنەی بەغدا دوو ئەندام

بازنەی دهۆك پێنج ئەندام

بازنەی هەولێر 15 ئەندام

بازنەی كەركووك 32 ئەندام

بازنەی سلێمانی 23 ئەندام

كۆی كشتی ئەو ئەندامانەی كە بڵاو كراونەتەوە كە دەرچوونە لە كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی نیشتمانی 125 ئەندام دەبێت كە پێشتر یەكێتی بەپێی پەیرەوی نوێ رایگەیاندبوو كە 121 ئەندام هەڵدەبژێرێت بۆ ئەنجوومەنی سەركردایەتی گشتی یەكێتی، بەڵام یەكێتی لێرەدا بێ ئاگایانە 125 ئەندامی هەڵبژاردووە”.

 

كۆنگرەیی یەكێـتی لەنێوان چوار بنەماڵەدا دابەشكرا و سەركردایەتیەكەی بەگوێرەی لیستەكانی ئەم چوار بنەماڵەیە دا لە بازنەكان سەرخران و لە ئێستادا بەشێكی زۆری سەركردایەتی پێشووی ئەو حزبە تۆراون و لەرێگای راگەیاندنەكانەوە، راستی رووداوەكان ئاشكرا دەكەن.

تەوافقی نێوان بنەماڵەی تاڵەبانی و كۆسرەت رەسوڵ و جەنگی و ئیبراهیم ئەحمەد لەبارەی كۆنگرە دابەشكاریەكەی گۆڕی و لە 121 ئەندام بۆ 125 ئەندام بۆ ئەنجوومەنی سەركردایەتی ئەو حزبە”.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە ناو كۆنگرەی یەكێـتی ئاشكرای كرد تەواوی ئەو ناوانەی لە و هەزار كەسەدا دەرچوونە، لیستی چوار بنەماڵەیە لەناو یەكێتی و ئەوانی دەرەوەی ئەم چوار بنەماڵەیە، هەموویان لەناو یەكێتی دا دەركراون بەشێوەیەكی ناراستەوخۆ، هەروەها لەبارەی نهێنی شكەست پێهێنانی قوباد تاڵەبانی لەلایان لاهور جەنگی ئاشكرا دەكات و رایدەگەێنێت، كە لاهور جەنگی زۆر زیرەكانە قوباد تاڵەبانی لەناو كۆنگرە بێ كاریگەر كرد و پێگەی جەماوەریەكی لە ئەرزدا و بردی بۆخۆی.

ئەم سەرچاوەیە دەشلێت، هەموو كۆنگرە دەیزانی كە قوباد تاڵەبانی زۆرینەی دەنگی كۆنگرەی دەبرد، یەكەمی سەر ئاستی لیستەكە دەبوو، بەڵام بۆ ئەوەی ئەم كاریگەریەی لەناو كۆنگرە دەرنەكەوێـت، لاهور جەنگی پشگیری بە تەزكیە بردنە پێشەوەی قوبادی كرد وەك كەسێك كە پۆستی سیادی هەیە”.

Back to top button