خواردنێکی ئاڵتوونی، سووده‌کانی زه‌رده‌چه‌وه‌

به‌ هۆی ئه‌و سووده‌ زۆرانه‌ی که‌ بۆ ته‌ندرووستی مرۆڤ هه‌یه‌تی، پسپۆڕانی خۆراک خواردنه‌وه‌ی گیراوه‌ی زه‌رده‌چه‌وه‌ به‌ خواردنێکی ئاڵتوونی ناو ده‌به‌ن و له‌ لیستی پێشه‌وه‌ی هه‌ره‌ باشترین خۆراکه‌کان ناویان هێناوه‌.
به‌ پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، به‌شێک له‌ سووده‌کانی خواردنه‌وه‌ی زه‌رده‌چه‌وه‌ لێره‌دا هاتووه‌:
ڕێژه‌یه‌کی زۆر له‌ دژه‌ ئۆکسانی تێدایه‌.
ده‌رمانێکی زۆر باش و کاریگه‌ره‌ بۆ هه‌وکردن.
چاره‌سه‌رێکی زۆر گرنگه‌ بۆ سه‌رمابوون و نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزا.
کۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌کات.
زۆر به‌سووده‌ بۆ چالاکی گه‌ده‌ و کرداری هه‌رس کردن.
کێشی له‌ش داده‌به‌زێنێت.
دڵه‌کزێ ناهێڵێت.
چاره‌سه‌ری هه‌وکردنی جومگه‌کان ده‌کات.
بۆ توشبووانی نه‌خۆشی شه‌کره‌ زۆر کاریگه‌ره‌.
ته‌ندرووستی جگه‌ر ده‌پارێزێت.
ڕێژه‌ی کۆلێسترۆڵی زیانبه‌خشی ناو خوێن که‌م ده‌کاته‌وه‌.
چاره‌سه‌ری که‌م خوێنی ده‌کات.
چالاکی خوێن زیاد ده‌کات.
بۆ باشترکردنی توانا و حه‌زی سێکسی زۆر به‌سووده‌.
نیشانه‌کانی پیربوون دوا ده‌خات.

Back to top button