تره‌مپ نازانێ به‌بۆنه‌ى كریسمس چ دیارییه‌ك بۆ ژنه‌كه‌ى بكڕێ

دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا ددانى به‌وه‌دا نا كه هێشتا بیر ده‌كاته‌وه و نازانێ چ دیارییه‌ك بۆ میلانیاى هاوسه‌رى بكڕێت.
ماڵپه‌ڕى ABCـى به‌ریتانى له هه‌واڵێكدا بڵاوى كردووه‌ته‌وه، دۆناڵد تره‌مپ تا ئێسته نه‌یتوانیوه دیارییه‌ك ده‌ست نیشان بكات، بۆ ئه‌وه‌ى له كریسمس به میلانیاى بدات. تره‌مپ خۆیشى ددانى به‌وه ناوه.
تره‌مپ له پێوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى كه به هۆى جه‌ژنه‌كانى سه‌رى ساڵ له‌گه‌ڵ بنكه‌ى سه‌ربازانى ئه‌مه‌ریكا له عه‌ریفجان “كوێت” ئه‌نجام داوه، باس له خۆى و خێزانه‌كه‌ى ده‌كات و ده‌ڵێ ، لێم ده‌پرسن چ دیارییه‌ك بۆ ژنه‌كه‌ت ئاماده كردووه، ئه‌مه پرسیارێكى قوڕسه، ده‌بێت بڵێم كه كارتى جه‌ژنانه‌م دیاركردووه زۆر جوانه.
به‌ڵام سه‌باره‌ت به دیارییه‌كه تره‌مپ ده‌ڵێ، كات ماوه، هه‌ر چه‌نده زۆریش نه‌ماوه، به‌ڵام هێشتا بیر له‌وه ده‌كه‌مه‌وه چ دیارییه‌كى پێ بده‌م.
تره‌مپ باس له‌وه ده‌كات پێوه‌ندییه‌كى نایابى له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌ى هه‌یه و له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ى و ئه‌ندامانى تر‌ى خێزانه‌كه‌ى یه‌كتریان خۆش ده‌وێ.