كهشناسی سهرجهم هاووڵاتییانى ههرێمى كوردستان ئاگادار دهكاتهوه.. بهفر و باران دهبارێ.. سبهى شهممه له…
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ ئاسمانی زۆرینەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان هەوری باراناوی بێت لە تەواوی کاتەکاندا، هەروەها لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر ببارێت و نزمترین پلەی گەرمی ٧ پلە دەبێت کە لە دهۆک تۆمار دەکرێت و بەرزترین پلەش لە کەرکووک دەبێت کە دەگاتە ١٦ پلە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بە ئەوە کردووە کە پێشبینی دەکرێت بۆ سبەی لە شەودا پلەی گەرمی پلەیەک زیاتر بێتە خوارەوە و لە ڕۆژیشدا بەپێچەوانەوە بەرزبێتەوە لەگەڵ بارینی نمە باران.