عێراقیەك و ئەفغانیەكی پەنابەر لە یۆنـان خۆیان کوشت
ڕێکخراوی مونتەدای پەنابەران لە یۆنان ڕایانگەیاند دوو کەسیان بە مردوویی دووزیوەتەوە کە یەکێکیان ئەفغانیە و تەمەن 32 ساڵە و ئەوەی دیکەیان عێراقیە و تەمەنی 30 ساڵە لە گوندی مۆریس کە دەکەوێتە نزیك سنووری مەقدۆنیای باکوور.
ئەم دوو پەنابەرە لە هۆتێلێك نیشتەجێ کرابوون لەگەڵ 350 تا 400 کەسی دیکە
هەروەها ڕێکخراوەکە گوتی پەنابەرە ئەفغانیەکە لە نزیك پردێك خۆی کوشتووە و بە مردوویی دۆزرایەوە بەڵام پەنابەرە عێراقیەکە لە نێو ڕێڕەوی هوتێلەکە خۆی هەڵواسی بوو .
لەم بارەیەوە دەسەڵاتدارانی یۆنان گوتیان زیاتر لە 40 هەزار پەنابەر لە بارودۆخێکی خراپ ژیان لە کەمپەکانی یۆنان دەگوزەرێنـن
سەرچاوە : شەفەق نیوز