فەرماندەیەکی نوێ بۆ هێزەکانی دژە تیرۆری عێراق دەستنیشان کرا
لە بەیاننامەیەکی دا وەزارەتی بەرگری عێراق ڕۆژی پێنج شەممە بە ئامادە بوونی سەرۆکی دەزگای دژە تیرۆر فەریقی یەکەمی ڕوکن تالیب شغاتی کینانی ڕایگەیاند پۆستی فەرماندەیی هێزەکانی دژە تیرۆری عێراق ڕادەستی فەریق ڕوکن کەریم عەبود تەمیمی کــرا لە شوێنێ فەریق عەبدلوەهاب ساعدی کە لە ناکاو بە بڕیاری سەرۆکی کاربەڕێکەر عادل عەبدلمەهدی لە پۆستەکەی لادرا و گواسترایەوە بۆ وەزارەتی بەرگری
عەبدلوەهاب ساعدی ئەو کات لە لێدوانەکانی بۆ دەزگا ڕاگەیاندنەکان گوتی عادل عەبد لمەهدی لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنی دا بێ هیچ ڕوونکردنەوەیەك بڕیارەکەی پێ ڕاگەیاند و لەلای خۆیەوە بڕیارەکەی وەك سـزا و ڕیسواکردنی ناوزەندکرد ، ئەم بڕیارەش هۆکارێكی ڕاستەوخۆ بوو بۆ هەڵگیرساندنی خۆپیشاندانەکانی عێراق دژی حکومەت و سیاسیەکانی لە مانگی ئیکتۆبەری ڕابردوو و تا ئێستاش بەردەوامە
سەرچاوە : شەفەق نیوز