کاندیدێکی دەرنەچووی یەکێتی: جگە لە تێبینی لە سەر شێوازی جیاکردنەوەی دەنگەکان، ئەوەی دەنگی یەکەمی کۆنگرەی هێناوە بە پارە دەنگی کڕیووە


دوای کۆتایی هاتنی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ئەنجامەکان بە جۆرێک بوون کە بۆ کادرانی یەکێتی جێی گومان و سەرنجی قولبوون، تەنانەت بە ئاشکرا باس لە کڕینی دەنگ بۆ کاندیدێکی دیاری کراو بە پارەی یەکێتی دەکرێت، کاندیدێکی دەرنەچووی یەکێتیش ئاشکرای دەکات کە هەندێک لە پالێوراوان بووینە قوربانی سازانی ڕێککەوتنی پێش وەختە.

نیاز سەعید کاندیدی دەرنەچووی یەکێتی لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک لەگەڵ سوپاس نامەی بۆ دەنگدەرانی چەند نهێنیەکی کۆنگرەکە ئاشکرا دەکات و ڕایدەگەیەنێت کە هەندێك چەندین ملیۆن دۆلاریان لەپێناوی کڕینی ویژدانی بەشێک لەئەندامانی کۆنگرە خەرجکردوە.

هەروەها ئەو ئەندامەی كۆنگرەی یەكێتی و كاندید بۆ ئەنجومەنی گشتی سەركردایەتی لەسەر بازنەی سلێمانی رایدەگەیەنێت،” لەناو گێژاوی ململانێ قورس و ئاڵۆزەکان و بونی پاڵێوراوێکی زۆری بێشومارو ئەو دەیان دەعوەتی نانخواردنە گەورانەی کە بەپارەی (یەکێتیی!) لەلایەن پاڵێوراوە پارەدارەکانەوە، لەرێستۆرانە پێنج ئەستێرەکانی (داوا)و (وایت پلاس)ی ناو بەرزاییەکانی سلێمانیی و (ئەبو سەنا) و رێستۆرانتی (تایتانیک) و …هتد ئەنجامدەدراو پرسیار لەسەر سەرچاوەی پارەکەیان هەیەو چەندین ملیۆن دۆلاریان لەپێناوی کڕینی ویژدانی بەشێک لەئەندامانی کۆنگرە خەرجکردوە، بەتایبەتیی لەلایەن ئەو پاڵێوراوانەی کە ڕۆژێک لەڕۆژان لەهیچ ئۆرگانێکی (یەکێتیی)دا کاریان نەکردوەو زۆریش نەناسراوبون، ژمارەیک پاڵێوراوی نەناسراوی دەرەوەی ئۆرگانە ڕێکخراوەییەکانی (یەکێتیی)، دەنگی یەکەمینەکانیان بەدەستهێنا”

هەروەها دەشڵێت،”زۆر پاڵێوراو بە(بەندە)ەوە بوینە قوربانی سازانێکی تۆکمەیی و ململانێیەکی شاراوەی تازەی ناو (یەکێتیی)!، ئەمە سەرەڕای تێبینیی لەسەر شێوازی جیاکردنەوەی دەنگەکان و (چاودێرەکان!)”

Back to top button