یابان پاپۆڕی شەڕکەر و فڕۆکەی چاودێری لە کەنداو جێگیر دەکات

 

یابان پێویستی بە هاوردەکردنی نەوتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە و بۆ پارێزگاری لە نەوت هەڵگرەکانی خۆی هێزی سەربازی دەریایی ڕەوانەی کەنداو دەکات .

هاوکاتیش یابان ( ژاپۆن ) نایهەوێت پێوەندییەکانی لە گەڵ ئێران بەرەو ئاڵۆزی بچێت ، تا ئێستاش ئێران هەڵویستێکی لەم بارەوە نەبووە .

 

حکومەتی یابان ڕەشنووسی پرۆژە بڕیاری ڕەوانەکردنی هێزی سەربازی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەسەند کرد . بە پێی ئەو بڕیارە لە سەرەتای ساڵی 2020 پاپۆڕێکی شەڕکەربە کۆپەر و دوو فڕۆکەی چاودێرەوە دەنێرێتە کەنداوی عەممان و دەریای عەرەب و باریکەی بابولمەندوب .

 

ئەو بڕیارەی یابان بە مانای ئەوەنییە  وەک هێزێکی هاوپەیمانی بە ڕێبەرایەتی ئەمریکا لە گەرووی هومووز جێگیر بێت بەڵکو لە هەموو ناوچەدا کاری چاودێری بۆ پاراستنی کەشتیە تیجاریەکانی خۆی بەرێوە دەبات .

Back to top button