کۆنسولی ئێران لە فەرەنسا بانگ دەکرێت بۆ روونکردنەوە

 

وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا وەک کاردانەوەیەک بۆ بەردەوامی زیندانیکردنی دوو هاووڵاتی خۆی لە ئێران بە ناوەکانی فەریبا عادل خاە و روولان مارشاڵ داوا لە کۆنسولی ئێران دەکات سەردانی وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا بکات و روونکردنەوە لەم بارەوە بدات .

 

فەڕەنسا دەڵیت ئەو کارەی ئێران دەیکات جێگەی قەبووڵ کردن نییە .

 

پێشتریش ئیمانۆئێل ماکرۆن هۆشداری دابوو بە ئێران و گوتبووی دەبێت بە زووترین کات ئازاد بکرێن .

 

وەک ئاژانسی فەڕەنسی باسی دەکات کایلی موورگیلبێرت ، مامۆستای زانکۆی لێکۆڵینەوەکانی ئیسلامی لە ئوسترالیاش لە گەڵ بنەماڵەی عادڵخاە لە زیندان دان ، هەر دووکیان بە تۆمەتی سیخوڕی دەستبەسەر کراون و لە ئێستاشدا مانیان لە خواردن گرتووە .

Back to top button