دەستەی دەستپاکی بەرهەم ساڵح لە گەندەڵی پەیوەست بە کۆمپانیاکانی نەوت تێوەگڵاوە دۆسیەی لەدژ کراوەتەوە 

 

 

لە بەیاننامەیەکی ثابت عەباسی سەرۆکی لێژنەی دەست پاکی ئەمڕۆ هەینی 27 ی کانونی یەکەمی 2019 هاتووە ئەو کۆمپانیا نەوتیە ناوەخۆیانە کە پەیوەندیەکی پتەویان هەیە لەگەڵ سەرۆك کۆمار بەرهەم سالح ئامـاژەی گەندەڵییان لەسەرە و کار دەکەن بۆ تێپەڕاندنی گرێبەستی گوماناوی و پـڕ لە گەندەڵی

هەروەها عەباسی گوتی ئەم کۆمپانیانە لەوانەیە کاریگەریان هەبێت لەسەر بڕیارە سیاسیەکانی سەرۆك کۆمار و بەردەوامی حکومەتی کاربەرێکەری عێراق بێ سانسۆر دەبێتە هۆی زیادبوونی گەندەڵی و باڵادەستی ئەم کۆمپانیانە و ئاماژەی دا کە زانیاریەکانی بەر دەستی لێژنەی دەست پاکی لە ژێر لێکۆڵینەوە دان

سەرچاوە : ڕۆژنامەی الیـوم الثـامن

Back to top button