ئاسایشی ناوچەی سەوز بە فەرمانی قاسم سلێمانی ڕادەستی ئەبو منتەزر حسێنی کرا

 

بەرپرسێکی باڵای عێراقی ئاشکرای کرد کە فەریق ڕوکن تەحسین عەبودی ناسراوە بە ئەبو منتەزر حسێنی دامەزراوە وەك لێپرسراوی ئەمنی ناوچەی سەوز لە ناوەڕاستی بەغدا گوتیشی قاسم سلێمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێرانی بەیارمەتی حاجی حامد داوای لە سەرۆك وەزیران کردووە فەرمانێك دەربکات بۆ دامەزراندنی حسێنی وەك فەرماندەی تیمی تایبەتی پاراستنی ناوچەی سەوز و مەبەستی لەم کارەی ترساندنی نێردە دبلۆماتکارەکانی ئەو وڵاتەیە

هەروەها ئەم بەرپرسە عێراقیە کە نەیویست ناوی خۆی ئاشکرا بکات گوتی لەگەڵ تێپەربوونی عێراق بە قۆناغی بۆشایی دەستووری پۆستەکەی ناوچەی سەوز ڕادەستی حسێنی کرا و هۆکارەکەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئێران دەیەوێت کۆنتڕۆلی ناوچەکە بکات و نامەیەك بگەیەنیت کە سوپای پاسداران فەرمانڕەوایـە لەو ناوچەیەی کە هەر سێ نوسینگەکانی سەرۆکایەتی و باڵیۆزخانەکانی ئەمریکا و بەریتانیا و سعودیا و چەند نێردەیەکی دیبلۆماسی لە خۆ دەگریت

سەرچاوە : الحـــرە

Back to top button