توركیا تیرۆریستان كۆدەكاتەوە
عەبد حامد بەرپرسی جێبەجێكار لە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری سوریا ڕایگەیاند توركیا دەستی كردوە بە كۆكردنەوەی تیرۆریستانی فرەڕەگەزو دەیەوێت ڕەوانەی لیبیایان بكات.
ئەو بەرپرسە نەیشاردەوە كە توركیا دەیەوێت دەسەڵاتی خۆی لە لیبیا فراوان بكات و دەست وەربداتە كاروباری وڵاتانی تر.
پێشتر ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایگەیاند كە توركیا لە چەندین شوێن خەریكی ناونوسینی ئەو كەسانەیە و دەیەوێت بیانكاتە چەكدارو سودیان لێ ببینێت