بۆ دووەمجار سەڵاحەدین بەهادین و ئەبو بەکر کاروانی رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە
بڕیارە ئەمڕۆ بۆ ماوەی دوو ڕۆژ، بەدرووشمی (داهێنان و پێشەنگی) یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، کۆنگرەی هەشتەمی خۆی لە شاری هەولێر ئەنجام بدات.
بەهزاد زێباری، وتەبێژی کۆنگرەی هەشتەمی یەکگرتووی ئیسلامی، لەکۆنگرهیهكى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ کۆنگرەی هەشتەم ئەنجام دەدەن، و له كۆنگرهدا 900 ئەندام بەشدار دەبن و لەم ڕێژەیە 22،5٪ ژنانن و ئەنجومەنی دەستەی باڵای چاودێری کە لە 5 کەس و 2 کەسی یەدەگ پێکدێت، هەروەها هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی کە لە 43 کەس پێکدێت ڕێژەی ژنانیش لەسەرکردایەتی لە25٪ دەبێت..
ئەوەشی خستەڕوو، دوو کاندید هەیە بۆ پۆستی ئەمینداری گشتی و کێبڕکێ دەکەن لەسەر ئەو پۆستە، ئەوانیش سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری ئێستا و ئەبوبەکر کاروانی.
ئەم دووکەسە لە کۆنگرەی رابردووش بەهەمان شێوە رووبەڕووی یەکتر بوونەوە بەڵام سەڵاحەدین بەهادین سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
باسی لەوەشکرد،یەکگرتوو وەک حزبێکی ئیسلامی و ئیسلاح کار دەکات لەپێناوی کۆمەڵگایەکی دیموکراسی و دادپەروەریی، لەماوەی ۲٦ ساڵی تەمەنی خۆشی یەکگرتوو هەر چوار ساڵ جارێک کۆنگرەی بەستووە..