به‌هۆی بێوه‌ژن بوونیه‌وه‌ منداڵه‌ شیره‌خۆره‌كه‌ی ده‌فرۆشێت

خواكوڕك

ژنێكی ته‌مه‌ن 35 ساڵه‌ له‌ پارێزگای میسان هه‌ڵسا به‌ هه‌راج كردنی مناڵه‌ 6 مانگیه‌كه‌ی له‌نێو بازاڕی ئه‌و شاره‌دا، و پاشان به‌ خێرایی له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ده‌سگیركرا.

به‌شێك له‌ میدیا عێراقیه‌كان بڵاویان كردۆته‌وه‌، پێش نیوه‌رۆی رۆژی شه‌ممه‌ 17/12/2016 ژنێكی دانیشتووی شاره‌كه‌ هه‌وڵی داوه‌ منداڵه‌ بچووكه‌كه‌ی خۆی بفرۆشێت، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌دێت كه‌ مێرده‌كه‌ی له‌یه‌كێك له‌شه‌ڕه‌كانی دژ به‌داعش كوژراوه‌.

پێشتر مێردی ئه‌و ژنه‌ ‌ له‌یه‌كێك له‌ یه‌كه‌كانی سه‌ربه‌ حه‌شدی شه‌عبی چه‌كدار بوووه‌ و 4 مانگ به‌ر له‌ ئێستا له‌ ده‌وروبه‌ری تله‌عفه‌ر كوژراوه‌.

له‌ ئێستادا ئه‌م هه‌واڵه‌ به‌ خێرایی له‌ نێو راگه‌یاندن و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی عێراقی بڵاوبووه‌ته‌وه‌ و هاوڵاتیان ره‌خنه‌ی تووند له‌ده‌سه‌ڵاتداران ده‌گرن به‌هۆی خراپی باری دارایی ژیانیان و زۆربوونی خه‌رجی و باجه‌كانی ژیان.

Back to top button