مهسرور بارزانی پهیامێكی پیرۆزبایی ئاراستهی یهكێتی نیشتمانی كوردستان دهكات
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی کۆتاییهاتنی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان، پەیامێکی پپرۆزبایی ئاراستەی سەرکردایەتی یەکێتی دهكات.
له بهشێكی پهیامهكهی سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستاندا هاتووه، هیوادارم ئەم کۆنگرەیە ببێتە دەرفەتێك بۆ خزمەتکردنی پرسە نیشتمانییەکان و پشتیوانی زیاتری حکومەتی هەرێمی کوردستان.
دهقی پهیامی پیرۆزبایی سهرۆك وهزیرانى ههرێمی كوردستان
“پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆنگرەی چوارەم لە بەڕێزان ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و ئەنجومەنی گشتی سەرکردایەتی و گشت ئەندامانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکەم . هیوادارم ئەم کۆنگرەیە ببێتە دەرفەتێک بۆ خزمەتکردنی پرسە نیشتمانییەکان و هەروەها پشتیوانی زیاتری حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بۆ ئەوەی بتوانین بەیەکەوە خزمەتێکی شایستەتری خەڵکی هەرێمی کوردستان بکەین و داکۆکیش لە مافە دەستوورییەکانمان بکەین.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان