كه‌شناسی سه‌رجه‌م هاووڵاتییانى هه‌رێمى كوردستان ئاگادار ده‌كاته‌وه.. به‌فر و باران ده‌بارێ.. سبه‌ى یه‌ك شه‌ممه له…

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، لە سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان له‌نێوان نیمچه‌هه‌ور بۆ هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، ئه‌گه‌رى بارانبارین به‌شێوه‌ى پچڕ پچڕ هه‌یه، له ناوچه شاخاوییه سنوورییه‌كانیش ئه‌گه‌رى به‌فربارین هه‌یه.
کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەى یه‌ك شه‌ممه، لە سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان له‌نێوان هه‌ور و نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌باران له ناوچه شاخاوییه‌كاندا هه‌یه.
ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما لە پارێزگای کەرکوک 15 و سبەی 17 پلە دەبێت.