چیرۆکی کوژرانی کۆڵبەرێك کە تازە هاوسەرگیری کردووە

لە سنورەکانی شاری سەردەشتی رۆژهەڵاتی کوردستان هێزە ئەمنیەکانی ئێران تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردو  و کۆڵبەرێک کوژرا ودانەیەکی تریش برینداربوو.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردۆتەوە، شەوی رابردوو هێزەکانی ئێران لە سنوری کانی سێوی سەردەشت تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردوە، لە ئەنجامی تەقەکەدا کۆڵبەرێکی تەمەنی ٢٨ ساڵ بەناوی محەمەد رەشید خەڵکی گوندی قەلەڕەشی کوژراوە، کە تازە ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە.

کەسێک لە بنەماڵەکەی بە رێکخراوەکەی وتووە، محەمەد رەشید دوو گولەی بەرکەوتووە و گیانی لەدەست داوە.

رێکخراوەکە ئاماژەی بەوەشكردوە کۆڵبەرێکی دیکەش بەناوی خدر بە سەختی برینداربووە.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ئاماژەی بەوەشکردوە لەو تەقەکردنەدا چەندین ئەسپی کۆڵبەران کوژراون و کەلوپەلەکانیان لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستی بەسەردا گیراوە.

Back to top button