سەڵاحەدین بەهائەدین: ههرگیز لەڕیفراندۆم پەشیمان نین
ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان دەڵێت، ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان دەڵێت، لە پرۆسەی ریفراندۆم پەشیمان نین. دەشڵێت: ناتەبایی و خیانهتی ناوخۆیی وایكرد ناحەزان ریفراندۆم لەناو ببەن.
ئەمڕۆ شەممە 28-12-2019 لەشاری هەولێرو بەبەشداری زیاتر لە 900 ئەندام ، هەشتەمین كۆنگرەی یەكگرتوو دەستی بەكارەكانی كرد.
لەو كۆنگرەیەدا، سەڵاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەووتارێكدا ئاماژەی بەوەكرد: ریفراندۆم هەنگاوێكی سەخت بوو ئەگەرچی ئاواتی هەموو كوردێكە، مافی خۆیەتی ئەو داوایە بكات، بەڵام لەكات و ناوەڕۆكدا ڕەنگە قسە هەڵبگرێت.
وتیشی: ئەوەی جێی داخە ناتەبایی ناوخۆیی.. ناڕێكی هێزە سیاسییەكان، رێگەیدا بەناحەزانی دوورو نزیك كە مەسەلەكە لەبارببەن و نەهێڵن بگاتە ئەنجامێكی دروست، بەڵام یەكگرتوو لەڕووی ئەخلاقییەوە پێیەوە پابەند بوو وەلەگەڵ بابەتەكهدا رۆیشت، وەبەئەركێكی نەتەوەیی خۆمانی دەزانین و ههرگیز لێی پەشیمان نین.