سه‌ركرده‌ی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق هه‌ڕه‌شه له به‌رهه‌م ساڵح ده‌كات
شه‌وی رابردوو به‌هه‌زاران خۆپیشانده‌ر له‌به‌غدای پایته‌خت بۆ نوێكردنه‌وه‌ی داواكارییه‌كان رێپێوانی تووڕه‌ییان رێكخست و دووباره‌یان كرده‌وه كه ئه‌وان پابه‌ندن به‌وه‌ی كه ده‌بێ سه‌رۆك وه‌زیرانی تازه‌ی عێراق كه‌سێكی بێ لایه‌ن بێت و دوور بێت له‌وكه‌سانه‌ی له ساڵی 2033 وه حوكمی وڵات ده‌كه‌ن.
له‌به‌رامبه‌ردا قه‌یس خه‌زعه‌لی، سه‌ركرده‌ی بزووتنه‌وه‌ی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق هێرشی كرده سه‌ر به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق و رایگه‌یاند، دوا هه‌نگاوی سه‌رۆك كۆمار هیچ بیانووێك هه‌ڵناگرێ وده‌ستووری نه‌بوو.
هه‌روه‌ها گوتی: هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌كه‌ی فێڵێكه و بۆ خۆدینه‌وه‌یه له راسپاردنی كاندیدی كوتله‌ی بینا.
هه‌روه‌ها خه‌زعه‌لی هه‌ره‌شه‌ی كردوو گوتی، له سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ده‌ریده‌كه‌ین، چونكه له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ودا نییه كاندیدێكی سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌ت ره‌تبكاته‌وه.
شایانی باسه رۆژی پێنج شه‌ممه به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی له سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق كرد.