روسیا : ترەمپ و کێم جۆن ئۆن بانگێشتی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و کێم جۆن ئۆنی سەرۆکی کۆریای باکور بانگێشت کراون بۆ بەشداریکردن لە یادی ٧٥ ساڵەی سەرکەوتنی روسیا بەسەر ئەڵمانیادا.

دیمتری بیسکۆف وتەبێژی کۆشکی کرملین رایگەیاند، هەردوو سەرۆک بە فەرمی بانگێشت کراون، بەڵام هەتا ئێستا وەڵامیان پێ نەگەیشتوە کە ئایا ئامادە دەبن یان نا.

لەلایەکی ترەوە یاریدەری سەرۆکی روسیا یۆری ئوشاکۆف رایگەیاندوە، هەتا ئێستا ١٧ سەرۆکی وڵاتان ئامادەییان دەربڕیوە بەشداری ئاهەنگەکە بکەن.

رۆژی ٩ی ئایاری داهاتوو روسیا یادی ٧٥ ساڵەی سەرکەوتنی سوپای سور بەسەر ئەڵمانیای نازی دەکاتەوە کە لە جەنگی جیهانی دووەم بەسەریدا سەرکەوت.

Back to top button