یەكێك لە دەرمانخانە دیارەكانی سلێمانی دادەخرێت
لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانییەوە و بەهۆی هەبوونی دەرمانی ماوەبەسەرچوو دەرمانخانەی دایک داخرا
راگهیاندنى قایمقامیهتى قهزای ناوهندی سلێمانى بڵاوی كردهوه كه لەکاتی سەردانی لیژنەی هاوبەشی تەندروستیی سەربەلیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەت بۆ دەرمانخانەی دایک لە شەقامی ئۆرزدی دەرکەوتووە دەرمانی ماوەبەسەرچووی بەسەر هاوڵاتیان ساخ کردۆتەوە.
راشیدهگهیهنن ، دەرمانی ماوەبەسەرچوو لەبری چارەسەری نەخۆشەکان زیانیان پێدەگەیەنێت بۆیە بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی دەرمانخانەی دایک داخراوە و خاوەنەکەشی روبەروی یاسا دەکرێتەوە.
راگهیاندنى قایمقامیهتى قهزای ناوهندی سلێمانى ئاماژه بهوهش دهكات كه لیژنەی تەندروستی یەکێکە لەلیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی، رۆژانە سەردانی دەرمانخانە و ئەوشوێنانە دەکات هاوڵاتیان بۆ وەرگرتنی چارەسەر روی تێدەکەن.