هێرشێکی گه‌وره‌ روو لە ئەڤین ئاسۆ و كه‌ناڵی نێت تیڤی دەکات

ئەڤین ئاسۆ پێشکەشکاری بەرنامەی ئەڤین ژن و ژیان لە کەناڵی ئاسمانی نێت تیڤی لە نوێترین بەرنامەیدا میوانداری دکتور فەرهاد پیرباڵ، مامۆستای زانکۆ و رووناکبیری کورد دەکات و لەبەشی دووەمی بەرنامەکەدا بانگێشتی ستۆدیوی ناکاتەوە.

ئەڤین ئاسۆ لە بەشی یەکەمی بەرنامەکەیدا بێ ئەوەی ماڵئاوایی لە میوانەکەی دکتۆر فەرهاد بکات دوای ناوبڕ و دەست پێکردنەوەی بەشی دووەم بانگێشتی میوانەکەی ناکاتەوە بە وتەی دکتۆر فەرهاد کە لە سۆشیال میدیا قسەی کردووە دەڵێت “ئەڤین منی دەرکرد”.

تائێستا پێشکەشکاری بەرنامەکە ئەڤین ئاسۆ هیچ روونکردنەوەی نەداوە و دوای نیگەرانییەکانی دکتور فەرهاد پیرباڵ لە رێگەی پارێزەرەکەیەوە بەنیازە سکاڵا لەسەر کەناڵەکەو پێشکەشکارەکە تۆماربکات.

لە سۆشیال میدیا وەک هاوسۆزیەک بۆ دکتۆر فەرهاد پیرباڵ هاوڵاتیان ئەنلایکی پەیجی ئەڤین ئاسۆ ونێت تیڤی دەکەن.

ئەڤین ئاسۆ پێشتر لە پەیجی تایبەتی خۆی پیرۆزبایی یەک ملیۆن لایکی کردوە، بەڵام لایکی پەیجەکەی بەرێژەیەکی بەرچاو دابەزیوە بۆ 983 هەزار لایک.

کەناڵی نێت تیڤی خاوەن دارییەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەڤین ئاسۆ و جارجاریش ناوی هونەرمەند ئارامۆ دەبرێت لەگەڵیدا، ئەڤین ئاسۆ لەو کەناڵە لە هەفتەیکدا دووجار بەرنامەی ئەڤین ژن و ژیان پێشکەشدەکات.

Back to top button