قاسم سلێمانی بۆ بەرهەم ساڵح دەستیش لەکارنەکێشیتەوە لەکار لاتدەدەم

 

دوای ئەوەی بەرهەم ساڵح ڕایگەیاند کە ئامادەیە دەست لەکار بکێشێتەوە، بەرهەم ساڵح پەیامێکی ئاراستەی هاوپەیمانی بوونیاد کردووە کە کاربکەن بۆ لە کار لادانی بەرهە ساڵح.

رۆژنامەیەكی عەرەبی جدید ی قەتەری لە هەواڵێکیدا ڕایگەیاندوو کە، هاوپەیمانێتیی بونیادنانەوە لەچەند رۆژی داهاتوودا جوڵەیەكی سیاسی دەستپێدەكات بۆ لەسەركارلادانی بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار، دەشڵێت، قاسم سولەیمانی پشتگیری لەو هەنگاوە دەكات.

هەروەها ڕاشیگەیاندووەکە “سەركردەكانی هاوپەیمانێتییەكە رێككەوتوون لەسەر ئەوەی لە رێگەی دوورخستنەوەوە بەرهەم ساڵح سزا بدەن، بەهۆی پابەندنەبونی بە دەستور و پێشێلكردنی ماوەی دیاریكراوی دەستوریی بۆ راسپاردنی كاندیدی سەرۆك وەزیران”.

سەركردەكەی بونیادنانەوە ئاشكراشیكردووە ” ئەم هەولە لە ژێر سەرپەرشی قاسم سولەیمانیە ئەمەش دوای ئەوەهات کە فەرماندەی فەیلەقی قودس و محەمەد كەوسەرانی بەرپرسی مەلەفی عیراق لە حزبولڵای لوبنان کۆبونەتەوەو ڕایانگەیاندووە بەرهەم ساڵح دەستیش لەکارنەکێشێتەوە لە دەسەڵاتی دوور دەخەنەوە.

Back to top button