ئەمریکا لە هێڕشی شەوی ڕابردوو لە سەربازگەی K1 بەلێندەرێکی ئەمریکی کوژرا

 

دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو ژمارەیەک مووشەک لەکەرکووک ئاراستەی سەربازگەی کەی وەن کران کە هێزەکانی ئەمریکا و دژەتیرۆری عێراقی تێدا جێگیر کراوە لە ئەنجامی مووشەک بارانەکە ژمارەیەک کەس کوژران و بریندارە بوون.

گۆڤاری نیوز ویكی ئەمریكی ئاشكرایكرد، شەوی رابردوو لە کەرکووک چواردە مووشەک ئاراستەی سەربازگەی K1 كراوە لە كەركوك و لە ئەنجامدا بەڵێندەرێكی ئەمریكی كوژراوە و ژمارەیەكی دیكەش برینداربون.

گۆڤارەكە ئاشکراشی کردووە كە گروپەكانی سەربە ئێران لە پشت هێرشەكەوەن و تێیدا بەڵێندەرێكی ئەمریكی كوژراوە و ژمارەیەكی دیكەی ئەمریكیش برینداربون، سەرەڕای ئەوەش ژمارەیەك ئەندامی هێزە ئەمنییەكانی عیراق برینداربون.

هەرچەندە تائێستا ئەمریكا بە فەرمی هیچ لایەنێكی تۆمەتبار نەكردوە و كەسیش بەرپرسیارێتی رانەگەیاندوە، بەڵام گومانیش هەیە لە پاڵ میلیشیاكانی سەربە ئێران، داعش ئەنجامیدابێت.

Back to top button