سەرکردەیەكی سەدر : فایق شێخ شایستەیە بـبێتە سەرۆك وەزیران بۆ دوو خولی تەواو

 

لە تویتێکی خۆیدا لە سایتی توێتەر ئەسعەد ناسری سەرکردە لە ڕەوتی سەدر گوتی فایق شێخ عەلی کە کاندیدە بۆ سەرۆکایەتی وەزیرانی داهاتوو شایستە نیە بـبێتە سەرۆك وەزیرانی ڕاگوازراو بەڵکو پێویستە بـبێتە سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ دوو خولی تەواو

ئەمە لەکاتێك دا سەرۆك کۆمار ڕۆژی پێنج شەممە ڕایگەیاند ئامادەیە دەست لەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەشی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران بکات و داوای لێبوردنی کرد بەهۆی ڕەتکردنەوەی ئەسعەد عێدانی کاندیدی فراکسیۆنی بینا بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی وەزیران

سەرچاوە : شەفەق نیوز

Back to top button