ئەندامێکی نوێنەران کشایەوە لە هاوپەیمانی بیـنا بەهۆی فەرمانڕەوایی ئێـران لە عێـراق

 

لە دوای کشانەوەی لە هاوپەیمانی بیـنا کە نزیکەی 150 کورسی لە کۆی 329 کورسی داگیرکردووە لە پەرلەمان و هادی عامری و نوری مالیکی سەرۆکایەتی دەکات ، عەلی سەجری ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران پێی وایە ئێران کۆنترۆلی هەموو کارێکی نێـو ئەم هاوپەیمانیە کردووە و بەمەش دەستی بەسەر هەموو بڕیارێکی سیاسی عێراقی دا گرتووە

سەجری لە چاوپێکەوتنێکی دا لەگەڵ کەناڵی عەرەبیە ئەمڕۆ شەممە گوتی لە سەرەتا چوومە نێو هاوپەیمانی بـینا چونکە پێم وابوو گردبوونەوەیەکی نەتەوەیی و دژە تایفەگەریە بەڵام دواتر بۆم ڕوون بوویەوە کە لایەنە دەرەکیەکان کۆنترۆلی بڕیارەکانی دەکات و ڕاستەوخۆ لە لایەن ئێران ئاراستە دەکرێت و گوتی من وەك هاوڵاتیەکی عێراقی بەمە ڕازی نیم و دووپاتی کردەوە کە دەچێتە ڕیزەکانی هاوپەیمانی جەماوەرە کە دژی ئەو هێزە دەرەکیانە وەستاونەتەوە

سەرچاوە : العربیە نێت

Back to top button