كەسایەتیەكی عێراق:وڵات نادەینە دەست قاسم سولەیمانی

موزاحم ئەلحەوێت وتەبێژی عەشایەرانی عێراق ڕایگەیاند كە دانانی ئەسعەد ئەلعیدانی وەك سەرۆك وەزیرانی عێراق واتە ڕادەستكردنی ئەو پۆستە بە قاسم سولەیمانی
موزاحم داوای كردووە بەهیچ شێوەیەك لایەنە عێراقیەكان ڕەزامەند نەبن بە دانانی ئەسعەد ئەلعیدانی و هەڵوێستی توند نیشان بدەن
ئەسعەد ئەلعیدانی وەك بەربژێری كوتلەی بینا كاندید كرا بۆ پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەڵام لە لایەن سەرۆك كۆماری عێراق ڕەتكرایەوە

Back to top button