سبه‌ینێ كۆبوونه‌وه‌ی نێوان یه‌كێتی و پارتی ئه‌نجام ده‌درێت

خواكوڕك

له‌چوارچێوه‌ی پێشنیاری سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ مه‌به‌ستی ئاشته‌وایی نیشتمانی و سیاسی، سبه‌ی شاندی پارتی ده‌گاته‌ سلێمانی و له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه‌ له‌ یه‌كێتی و گۆران و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كۆده‌بێته‌وه‌.

رۆژی دووشه‌مه‌ 19/12/2016 شاندی پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تی فازڵ میرانی ده‌گاته‌ سلێمانی و بڕیاره‌ پێش ئه‌وانیتر له‌گه‌ڵ یه‌كێتی كۆببێته‌وه‌.

میدیاكانی نزیك له‌یه‌كێتی بڵاویان كردۆته‌وه‌، كه‌ شاندی یه‌كێتی پێكهاتووه‌ له‌، مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و عومەر فەتاح و حاكم قادر حەمەجان، ئەندامانی دەستەی كارگێڕی و سەعدی ئەحمەد پیرە و رزگار عەلی و شێخ جەعفەر شێخ مستەفا ئەندامانی مەكتەبی سیاسی.

Back to top button