عێراق هێزێکی گەورەی سەربازی و میلیشایی حەشد ڕەوانەی کەرکووک دەکات
دوای ئەوەی کەرکووک بەهۆی خیانەتی یەکێتی لە 16ی ئۆکتۆبەرەوە، کەوتە ژێر دەستی حەشدی شەعبی دۆخی کەرکووک ناجێگیرە و حەشدی شەعبی و هێزەکانی عێراق نەیانتوانیووە، سنوورێک بۆ کردەوەکانی داعش دابنێن و ئارامی و سەقامگیری پارێزگاکە بپارێزن، بەتایبەت لە چەند مانگی ڕابردوو کە کردەوە تیرۆریستیەکان روویان لە زیاد بوون کردووە، عێراق هێزی زیاتر ڕەوانەی کەرکووک دەکات
بەپێی زانیاریەکانی دەزگای میدیایی خواکوڕک دوای هێرشەکەیشەوی رابردووی سەر سەربازگەی (کەی1)، کە بەڵێندەرێکی ئەمەریکی کوژرا و ژمارەیەک ئەندامی هێزی سەربازی ئەمەریکا و عێراقیش برینداربوون، عێراق بڕیاریدا هێزی زیاتر ڕەوانەی کەرکووک بکات.
هەروەها سەرچاوەیەكی ئەمنی عێراق رایگەیاندووە کە هێزێکی سەر بە سوپا، گەیشتە دەوروبەری پارێزگای كەركووك، ئەم هەنگاوەش بۆ كۆنترۆڵكردنی رەوشی ئەمنییە لە هەندێك ناوچەی پارێزگاكەدا و ئەنجامدانی پرۆسەکانی گەڕان و پشکنین و دەستگیركردنی داواكراوەكانە لە سنووری کەرکووک.