شارەزایەکی ئابووری ئێران : حکومەت ناهێڵێت مایەپووچ بوونی بانکەکان ئاشکرا بکرێت .

 

“ئەحمەد حاتەمی یەزد” شارەزا لە بوارەکانی ئابووری و زانستە سیاسیەکان و سەرۆکی پێشووی بانکی بازرگانی ئێران نهێنی بانکەکانی ئێران ئاشکرا دەکات .

 

ئەمڕۆ شەممە حاتەمی یەزد ڕایگەیاند هەموو بانکەکانی ئێران مایە پووچ بوون ،  بەڵام حکومەت بوێری ئەوەی نییە  ڕابگەیەنێت ، ئەوە لە کاتێکدایە  هیچ بانکێکی تایبەت یاخود میری یان سەربازی بەدەر نەبووە لەم مایە پووچبونە چونکە سەرمایەی پێویستیان لە بەر دەستدا  نەماوە

 

جێگەی ئاماژەیە لە سەرەتای مانگی 7 ڕابردوو بانکی ناوەندی ئێران ڕایگەیاند هەر5 بانکە سەربازیەکانی سەر بە هێزە چەکدارەکان و پۆلیسی ئێران لەکێندران بە بانکی “سپە”ی  حکومی کە کۆنترین بانکە لە وڵات و لە ساڵی 1925 دامەزراوە .

 

هەروەها حاتمی گوتی ڕێژەی قەرزەکانی کەرتی گشتی بانکی ناوەندی گەیشتووتە 64 % و بەگوێرەی ڕاپۆرتی بانکەکان حکومەت زیاتر لە 61 هەزار ترلیۆن توومەنی ئێرانی قەرزی لە بانکی ناوەندی کردووە

Back to top button