بارەگای بارزانی ڕاگەیەندراوێک بڵاو دەکاتەوە .

لەو ڕاگەیەندراوەدا چەند هەواڵی ماڵپەرە کوردی و عەرەبیەکان ڕەت کراوەتەوە و ئاشکرا دەکرێت سەرۆک بارزانی سکاڵای لە سەر کەس تۆمار نەکردووە .

 

ده‌قی راگه‌یه‌ندرواه‌كه‌ی باره‌گای بارزانی:

 

لە چەند سایتێكی كوردی و عەرەبی هەواڵێك بڵاو بووەتەوە، گوایە لەسەر سكاڵای سەرۆك بارزانی هاووڵاتییەكی عێراقی بە تۆمەتی ناوزڕاندن لە شاری نەجەف ده‌ستگیركراوه‌.

 

لێرەدا بە هەموو لایەك ڕادەگەیێنین، ئەم بابەتە دوور و نزیك پەیوەندی بە سەرۆك بارزانییەوە نییە و سەرۆك بارزانی سكاڵای لەسەر هیچ كەسێك تۆمار نەكردووە و بە هیچ شێوەیەك ئاگاداری بابەتی لەمشێوەیە نین و پەیوەندیشمان پێوە نییە.

 

ڕاگەیاندنی بارەگای بارزانی

Back to top button